چاوان خلیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٩ی ئابی ٢٠١٩، چه‌ند كۆگایه‌كی كه‌لوپه‌لی "ئۆتۆمبێل و ناوماڵ و بیناسازی" له شاری هه‌ولێر ئاگریان گرت و به هۆیه‌وه زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری ماددی به‌ر خاوه‌ن كۆگاكان كه‌وت .
هاوکات سەرەتا ئاگر لە نزیك فامیلی مۆڵی شاری هه‌ولێر لە كۆگایه‌كی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێل کەوتۆتەوە، و دواتر ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووە و چه‌ند كۆگایه‌كی دیكه‌شی گرتۆتەوه، و سه‌رئه‌نجام تا كاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ هه‌شت كۆگا سووتان.
لەم بارەیەوە "عه‌مید شوان عه‌بدولقادر" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر ڕایگەیاند:" دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتین به شوێنی رووداوه‌كه و تیمه‌كانمان له پێنج لاوە له هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان و به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ر كۆگاكان جه‌مه‌لۆنی تیادا به‌كارهاتووه، نه‌توانرا فڕۆكه‌ی به‌رگریی شارستانی به‌كاربهێنین، به‌ڵام سه‌رجه‌م تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به‌شدارن و له كۆنترۆڵكردن نزیكبووینه‌ته‌وه و هیچ زیانێكی گیانیشی نه‌بووه" .
هاوکات "دلێر سلێمان" به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی كۆمپانیای هۆم ئیستانبۆڵ بۆ راگه‌یاندنه‌كان ڕایگەیاند:" لەو هەشت گۆگایە چواریان کەلوپەلی هۆم ئیستانبۆڵی تێدایە، و چوار كۆگامان سووتاوه كه به به‌های دوو ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دۆلار ده‌بێت و هیچ كه‌لوپه‌لێك له‌م كۆگایانه به ساغی ده‌رنه‌چووه و سه‌رجه‌مییان سووتاون".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر ئاماژەی بۆئەوەکرد، لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كان ده‌ستیپێكردووه و دواتر هۆكار و زیانه‌كان راده‌گه‌یه‌نین.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق