چاوان خلیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
"مەسروور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە٢٩ی ئابی ٢٠١٩، لەگەڵ "سارووج کۆمار جاە" بەڕێوەبەری هەرێمیی بانکی نێودەوڵەتی کۆبووەوە.
هاوکات بانکی نێودەوڵەیی، سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە و یەکێکە لە گرنگترین دامەزراوە داراییەکانی جیهان، کە ئامانجی هاوکاریکردنی وڵاتانە لەرووی ئابوورییەوە.
بەڕێوەبەری هەرێمیی بانکی نێودەوڵەتی، ئاماژەی بەوە کرد کە "کارنامە و هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی حکومەتیان خویندووەتەوە و بە نایابی دەزانن، بۆیە پشتیوانی لە کارنامەکە دەکەن و خۆشحاڵیشە بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی".
هەروەها ناوبراو باسی لەوەشکرد "پسپۆڕانی بانکی نێودەوڵەتی ئامادەن بێن بۆ هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریکردنی حکومەت بەتایبەتی لە بواری چاکسازی داراییدا".
هاوکات مەسروور بارزانی ئاماژەی بۆئەوەکرد "خوشحاڵین بە پشتیوانیی دەزگایەکی گرنگی وەکو بانکی نێودەوڵەتی لە کارنامەی حکومەت، ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە: بە هەوڵ و تواناکانمان و پشتگیریی دۆستانەمان گەشە بە ئابووریی هەرێمی کوردستان بدەین و هەمەچەشنی بکەین بەجۆرێک تەنیا پشت بە سەرچاوەیەکی داهات نەبەستێت و، بەتایبەتی گرنگی زیاتر بە کەرتەکانی: کشتووکاڵ، پیشەسازی و گەشتوگوزار بدرێت و زەمینەیەکی باشتریش بۆ وەبەرهێنانی بیانی و ناوخۆیی دروست ببێت تاوەکو بتوانێت خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات بە بێ جیاوازی".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق