نوێ ژین میدیا
پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە"شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی دروستبونی شه‌ڕی نێوان دوو دراوسێوه ، له‌گه‌ڕه‌كی هوڵوبه‌ی شاری سلێمانی ژنێك كوژرا .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پۆلیس" توانرا تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (ش، ق، ئـ) له‌دایكبوی ساڵی ۱۹۹۷ده‌ستگیربكرێت.
دەشلێت"ته‌رمی ژنه‌كه (ك، ح، ف) له‌دایكبوی ساڵی ۱۹۹۳ ڕه‌وانه‌ی پزیشكی داد كرا، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنین و توێكاریی.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی چوارچراوه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبارێكی دیكه ده‌رچووه و لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق