چاوان خلیل_ئابووری_نوێ ژین
بەهۆی جەژنی قوربانەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق دابەشکردنی مووچە پێشدەخات.
بەپێی نوسراوێك كە وێنەیەکی دەست نوێ ژین میدیا کەوتووە، وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق دابەشكردنی مووچەی پێشخستووە، لە جیاتی ڕۆژی ١٥ی ئابی ٢٠١٩، لە ڕۆژی ٦ی ئابی ٢٠١٩ واتە ٦ی ئەم مانگەوە دابەشكردنی موچەی مانگی تەموز دەستپێدەكات.
هەروەها بەپێی خشتەیەك كە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دەرچووە،رۆژی یەك شەممە ٤ی ئابی ٢٠١٩، موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكانی حكومەتی هەرێم دابەش دەكرێت، و ڕۆژی دووشەممە ٥ی ئابی ٢٠١٩، موچەی هێزەكانی ٧٠و ٨٠ دابەشدەكرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق