نور ئەحمەد- نوێ ژین
لە ماوەی سێ رۆژدا سێ بۆمبی داعش لە گوڵاڵە تەقیونەوە کە بۆتە هۆی شەهید بوونی دوو کەس و بریندار بوونی شەش کەسی تر.
نەقیب محەمەد سامان بەرپرسی بنکەی ئاسایشی گۆڵاڵە بەمیدیاکانی رایگەیاندووە " بەیانی ئەمڕۆ۲ی ئابی ۲۰۱۹، لە گوندی ئیسڵاحی سەر بەشارۆچكەی گوڵاڵە بۆمبێك لەنێو كێڵگەیەکی كشتوكاڵیدا تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا دوو جووتیاردا بریندار بوون کە باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.
ڕاشیگەیاندووە" ئەو دوو جوتیارەی کە بریندار بوون عەرەبن و لە ئیستادا بۆ نەخۆشخانەی گشتی خانەقین گوێزراونەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە شەوی رابردوو بۆبمبێك بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسی بنكەی ئاسایشی كوڵەجۆدا تەقییەوە و جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبووە .
هاوکات ، ۱ی ئابی ۲۰۱۹، لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێک بە هێزەکانی دژە تیرۆردا و دوو كارمەند شەهید بووا و چوار کارمەندی دیکەش برینداربوون کە دوو لە بریندارەكان باری تەندروستیان ناجێگیرە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق