ھۆزان احمد -ناوەندی ھەواڵ- نوێ ژین
پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند ، لەگەڵ بەغدا لەسەر خەتین، ھەر کاتێک بەشە نەوتەکە گەیشت لە ناوچە سنوورییەکانەوە دەست بە دابەشکردنی دەکەین .
هەروەها وتیشی گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن ھەر شتێک لە بەرژەوەندی گشتی بێت ئێمە دەیکەین.
هەروەها وتیشی گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن ھەر شتێک لە بەرژەوەندی گشتی بێت ئێمە دەیکەین.
د فەرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند : ھەموو رۆژێک لەسەر خەتین لەگەڵ دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و کۆگای دابەشکردنی سووتەمەنی کەرکووک، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغدا ، بۆ ئەوەی بەشە نەوتی سپی ھاوڵاتییان بگاتە ھەرێمی کوردستان و ئێمەش لە رێگای بریکارەکانی خۆراکەوە بەسەر ھاوڵاتییان دابەشی بکەین، ھەر کاتێک بەشە نەوتەکە گەیشت ، لە ناوچە سنوورییەکانەوە دەست بە دابەشکردنی دەکەین .
سەبارەت بەگۆرانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی سنووری قەزاو ناحیەکان، پارێزگاری ھەولێر جەختی لەوە کردەوە". بە دڵنیایەوە گۆرانکاری گشتی دەکرێت لە قۆناغی داھاتوو، ئەمەش حاڵەتێکی یاسایی و ئاساییە لە حکومرانیدا و ھەر شتێک لە بەرژەوەندی گشتی بێت ئێمە دەیکەین .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق