ساکار فارس - ناوەندی ھەواڵ - نوێ ژین
مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ئاشکرای دەکات، ١٠ی مانگی داھاتوو یادی لە دایکبوونی پێغەمبەرە.
لە بەیاننامەیەكدا نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق رایگهیاندووه: "ئەمڕۆ سێشەممە تەواوكەری مانگی (سەفەر)ی كۆچیە و ڕۆژی چوارشەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی (ربیع الاول)ی ساڵی١٤٤١ی كۆچی.
ئاماژەی بەوەشكردووە "بەو هۆیەوە ڕۆژی یەك شەممە ١٠ی تشرینی دووەم ٢٠١٩، دەبێتە ڕۆژی ١٢ی(ربیع اڵاول) كە ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامە (د.خ).
هاوكات بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم، هەموو ساڵێك یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام پشووی فەرمییە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق