دیارحسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند :" بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ۱۰:۲۰ خولەک ژنێک بەناوی "ئ . م . ح " لەدایک بووی ساڵی ۱۹۹۹ پیشەی ژنی ماڵ دانیشتووی گوندی ڕەزگە سەر بە ناحیەی ژاراوە ـ قەزای پشدەر بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.
ئاماژەیان بۆ ئەوەش کرد ؛" بە وتەی کەسوکارەکەی لەکاتی ڕێکخستنی ناو ماڵ دەستی بەر چەک کەوتووە و دواتریش گولـلـەیەک لەدەستی دەرچووە و بەر کەلەکەی ڕاستی کەوتووە،
ئەوەشیان خستۆتەڕوو لە ئێستادا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە و باری تەندروستی ناجێگیرە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق