دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
وەزیرى بەرگریى توركیا رایگەیاند، بەم نزیكانە گەڕانە هاوبەشەكانى روسیا و توركیا لە ناوچەى ئارام لە سوریا دەست پێدەكات.
۲۲ـی ئەم مانگە ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە سۆچی کۆبونەوە، لەبارەی ناوچەی ئارام لە سوریا گەیشتنە رێککەوتن، لە بەرامبەریشدا تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان رادەگرێت و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ش لەناوچەکانی سەر سنور دەکشێنەوە.
خوڵوسى ئاكار، وەزیری بەرگریی تورکیا لە میانەی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی جەژنی کۆماری ۲۲ـی تشرینی یەکەم لە ناوەندی کۆنگرە و رۆشنبیری گەل لە بەشتەپە، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی دایەوە و رایگەیاند، "ئێستا لەگەڵ روسیا باسی رێوشوێنەکان و چۆنیەتی جێبەجێکردنی رێککەتنامەی ۲۲ی مانگ لە گۆڕەپان دەکەین، چاوپێکەوتن و گفتوگۆکان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن".
خوڵوسی ئاکار لەبارەی ئەوەی کاتێکی دیاریکراو هەیە بۆ گەڕانە ھاوبەشەکان وتی، "بەم نزیکانە گەڕانە ھاوبەشەکانی روسیا و تورکیا لە ناوچەی ئارام دەست پێدەکات، ھیچ کێشەمان لەو بابەتەدا نییە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق