پڕۆژە یاسای سزادانی تورکیا پەسەندکرا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 29 أكتوبر 2019

پڕۆژە یاسای سزادانی تورکیا پەسەندکرا


ژیان دەربەندی ـ ناوەندی هەواڵ ـ‌ نوێ ژین

دوای ئەوەی بە فەرمانی ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، هێرشە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، لەسەر ئەم بنەمایە پڕۆژە یاسایەک بۆ سزادانی تورکیا ئامادەکراوە لەلایەن ئەمریکا لە کۆی ٤۳٥ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی نێو کۆنگرێسی ئەمریکا، ٤۰۳ ئەندام پڕۆژەیاساکەیان پەسەندکرد لەبەرامبەر ۱٦ ئەندام کە دەنگیان بە نەخێر داوە.

لە دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە بەزۆرینەی دەنگەکان، پڕۆژە یاساکە بۆ ئەنجوومەنی پیران بەرزدەکرێتەوە و ئەگەر لەوێش بەزۆرینەی دەنگەکان پەسەندکرا، ڕەوانەی کۆشکی سپی دەکرێت و ئەگەر هات و سەرۆکی ئەمریکا واژوویکرد ئەوا دەبێتە یاسا.

جێگای باسە، پڕۆژە یاسای سزادانی تورکیا هەردوو وەزیری بەرگریی و دارایی ئەو وڵاتە و سەرجەم ئەو دامەزراوانەی کە مامەڵە لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی تورکیا دەکەن، دەگرێتەوە و فرۆشتنی چەکی ئەمریکی بە تورکیا قەدەغە دەکات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق