بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
"د.سه‌باح هه‌ورامى"، به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى، رایده‌گه‌یه‌نێت په‌له نه‌كه‌ن مژدانه‌ى خۆشتان پێ ده‌ده‌ین.
"د.سەباح ھەورامی"، رایگه‌یاند: ژماره‌ى چاكبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرتره تاكو تووشبووه‌كان، هه‌روا ده‌شڵێـت: له توشبووه‌كان ته‌نها یه‌ك كه‌سیان نه‌خۆشه و ته‌ندروستى جێگیر نییه، ئه‌وانى دیكه‌یان هه‌موویان زۆر باشن.
هه‌ورامى وتیشى: ده‌توانین بڵێین سلێمانى له ئێستادا كۆنترۆڵكراوه، به‌ڵام ده‌ستى لێ به‌ر ناده‌ین و داوا ده‌كه‌ین هه‌موو لایه‌ك پابه‌ند بن به رێنماییه‌كان تاكو بتوانین مژدانه‌تان پێ بده‌ین.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق