بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
لە قەزایی قەرەداغ ٣کەس ھەستاون بە دزینی منداڵێکی ٤ رۆژە و فروشتنی بە ١١وەرەقە، لە ماوەیەکی کەمدا تومەتبارەکان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێن.
رۆژی پێنج شەمە۲٦ـی۳ـی۲۰۲۰بە سەرپەرشتی "مقدم سیامند" بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی قەزای قەرەداغ و "هاوکار جبار" لێپرسراوی ئاسایشی قەزای قەرەداغ ٣ تۆمەتبار دەستگیرا .
لەگوندەکانی کانی هەنار و دەلوجە کە دوو پیاو و ئافرەتێک هەستاون بەفرۆشتنی منداڵێکی ساوای چوار ڕۆژە بە بڕی ۱۱ وەرەقە.
منداڵەكەیان فرۆشتووە بەکەسێکی تر لەماوەی کاتژمێرێک لە کڕین و فرۆشتنەکە توانرا لە لایەن هێزەکانی بەشی پۆلیسی قەزای قەرەداغ و ئاسایشی قەزای قەرەداغ ناوبراوان دەستگیر بکرێن.
دەست بەسەر بڕی پاڕەکەدا گیرا و منداڵەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کرا بەمەبەستی چاودێریکردنی .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق