ناحیەی خەلیفان..کەسێک براکەی خۆی دەکوژێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 28 مارس 2020

ناحیەی خەلیفان..کەسێک براکەی خۆی دەکوژێت


محەمەد کاک أحمد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

کەمێک پێش ئێستا لە گوندی کەڵەکینی سنووری ناحیەی خەلیفان، کەسێک کوژرا و کەسێکی تریش برینداربوو.

بەپێی زانیاریەکانی نوێ ژین کەلەشاهێدحاڵێکی ئەو ناوچەیە وەریگرتووە” دەمەقالێ لەنێوان دووبرا روویداوە، دواتر بۆ چارەسەری کێشەکە چوونەتە لای سەروەت حسێن ئاغای سورچی و بەوهۆیەوە یەکێک لەدوو برایە بەفیشەک کۆتای بەژیانی براکەی هێنا بەناوی (ع.م.ص) و سەروەتی حسێن ئاغاش بریندار دەبێت“.

بەپێی زانیاریەکان دوای ڕوداوەکە بکوژەکە هەوڵی خۆکوشتن دەدات و بەسەختی بریندار دەبێت“.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق