ئەمریکا..ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەیەکی مەترسیداری تۆمارکرد - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 28 مارس 2020

ئەمریکا..ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەیەکی مەترسیداری تۆمارکرد


ئاکار کاروان - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

دوێنی هەینی ۲۷ـی ئاداری ۲۰۲۰،ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا ژمارەیەکی مەترسیداری تۆمار کردووە و بەجۆرێك زیاتر لە ۱٥ هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا تەنها دوێنێ ۱٥٫٥۳۷ تووشبووی تێپەڕاند و بەم جۆرەش ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا بەرزبووەتەوە.

هاوکات کۆرۆنا لە ئەمریکا بووەتە هۆی تووشبوونی ۱۰۰٫۹۷۲ کەس و لەو ژمارەیەش ۲٫٤٦٥ کەسیان چاك بوونەتەوە و ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسەکەش گەیشتە ۱٫٥٥۷ کەس.

جێگای سەرنجە لە تەواوی جیهاندا ٥۹۱٫۰۸٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ۲٦٫۹۷۷ کەسیان مردون و ۱۳۲٫٥۲۰ کەسیش چاك بوونەتەوە،بەجۆرێك ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ۲٤٪ و ڕێژەی مردنیش گەیشتووەتە ٥٪ .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق