گوتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوەیەك بڵاو دەکاتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 26 مارس 2020

گوتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوەیەك بڵاو دەکاتەوە



ئاکار کاروان - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

ئەمڕۆ پێنج شەممە ۲٦ـی ئاداری ۲۰۲۰،گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:"هەندێك میدیای ناوخۆیی بەمەبەستی چەواشەکاری و بە لاڕێدا بردنی بیر و ڕای گشتی،هەواڵی ناڕاستییان بڵاوکردوەتەوە لە باری گەیشتی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".

ئەمەش دەقی ڕونکردنەکەیە:

ھەندێك میدیای ناوخۆیی بە مەبەستی چەواشەكاری و بەلاڕێدا بردنی بیرو رای گشتی، ھەواڵی ناڕاستیان لەبارەی گەیشتنی پشكی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.

ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە ئەو بڕە پارەیەی كە ئەمڕۆ گەیشتووەتە ھەولێر، بەپێی بەڵگەی گواستنەوەی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ لقەكەی لە ھەولێر و ئەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، مێژووی رۆژی ۲٦ ئاداری ۲۰۲۰ بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانی لەسەرە.





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق