ھۆزان ئەحمد_تەندروستی_نوێ ژین
پزیشکێکی خێرخواز پشیلەیەکی بێلانە دەبات بۆ نۆرینگەکەی، کە ساڵانێک بەدەست بابردوویی سکەوە دەیناڵاند و دوای پشکنین نەشتەرگەری بۆ پشیلەکە ئەنجام دەدات،و سەرکەوتوو دەبێت.
نەخۆشییەکە بریتی بوو لە کیسی ئاویی کە ژیانکردنی دوور و درێژی پێیەوە کردبوویە پەڕجوو (موعجیزە)، پزیشکەکە دوای پشکنین، تیشکگرتن و شیکارییەکان بڕیاریدا نەشتەرگەری بۆ پشیلەکە ئەنجام بدات.
لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر لە ٢٠٠ کیسی ئاوی لەناو سکی پشیلەکە دەرهێنا، کە بڕی ٥ لیتر ئاوی تێدا بوو، ئەو حاڵەتەش لەڕووی بڕەوە بە یەکەمین حاڵەت دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهاندا؛ تا ئێستاش پشیلەکە لە وەرگرتنی چارەسەر بەردەوامە، بەنج بەریداوە و خواردنی بەباشی دەخوات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق