حکومەتی عێراق بڕە پارەی کەم دەرامەتەکان دابەش دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 7 مايو 2020

حکومەتی عێراق بڕە پارەی کەم دەرامەتەکان دابەش دەکات


شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەوانەی هاوکارییە داراییەکە دەیانگرێتەوە لە ئێوارەی سبەی هەینییەوە نامە بۆ مۆبایلەکانیان دەچێت و ئاگادار دەکرێنەوە، کە تێیدا بڕی ئەو پارە و نزیکترین شوێنی وەرگرتنی پارەکەیان بۆ دیاری دەکرێت.

هەروەهاوەزارەتی پلاندانان ڕاشیگەیاند: پێدانی ئەو مینحەیە بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت.


باسی لەوەشکرد" بەپێی رێنماییەکان پرۆژەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە هیچ مووچەیەک لە حکومەت وەرناگرن، وەک: فەرمانبەر، خانەنشین، تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی، یاخود هیچ مووچە و داهاتێکیان لە حکومەتەوە دەست ناکەوێت.

ئاشکراشیکرد" دوو ملیۆن و ۷٥٨ هەزار و  ٦۹٤خێزان ناوی خۆیان تۆمارکردووە، کە بڕیارە هەر خێزانێک بڕی ۱٥۰ هەزار دیناریان پێبدرێت،وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندووە پێدانی ئەو هاوکارییە بۆ سێ مانگ بەردەوام دەبێت.

هاوکات ووتیشی"تیمەکەیان میکانزمێکی زۆر سادەیان دیاریکردووە بۆ گەیاندنی ئەو پارەیە بۆ کەسانی شایستە لە رێگەی بانکەکانەوە.
رۆژی  ۷ـ٤ـ۲۰۲۰لِێژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق بڕیاری دا ۲۰بڕە پارەیەکی مانگانە بەشێوەیەکی کاتی بداتە ئەو خێزانانەی کە بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆوە سەرچاوەی داهاتیان لەدەستداوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق