مریەم احمد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
بە پێی راگەیەنراوێک لەقائیمقامی قه‌زای خه‌بات، ئەو زانیارییانه‌ی لە کامێرای چاودێری و شایەتحاڵەکان دەست کەوتووە لەلایەن ئەمنییەکانی قەزاکەیە، ئەو دزییه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی ٢ پێشانگای قەزایی خه‌بات له‌لایه‌ن ٤ كه‌س ئه‌نجامدراوه.
"سوارە ئەکرەم"، قائیمقامی قەزای خەبات رایگه‌یاند: "یه‌كێك له‌و دزانە كورده و دانیشتووی هه‌ولێره، دووانی دیكه‌ش سوورین و یه‌كێكیان خه‌ڵكی باكووری كوردستانه".
ئه‌وه‌شی ڕاگەیاند: "به‌شێك له‌و پارانه‌ی بردوویانه لێیان وه‌رگیراوه‌ته‌وه، كه ٦ ملیۆن دیناری عێراق، ۲ هه‌زار و ۸۰۰ دۆلار له‌گه‌ڵ ١٥٠ كارتی مۆبایل".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: "ئه‌و پاره‌یه‌ی دزیبوویان ئۆتۆمبێلێکیان پێ کڕیووە، ئێستاش ئۆتۆمبێله‌کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه".
شه‌وی ۲۹ـی نیسانی ۲۰۲۰ دزی له ٢ پێشانگای قه‌زای خه‌بات كرا به گوێره‌ی وتەی خاوه‌نه‌كانیان، بڕی ۷۰ ملیۆن دیناریان لێدزراوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق