دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 12 مايو 2020

دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە


بـارزان خـالـد_نـاوەنـدی ھـەواڵ_نـوێ ژیـن


حـكومەتی ھـەرێمی كـوردستان بڕیاریداوە ئەو كـەسانەی لە دەرەوەی وڵاتن و دەتوانن بگەڕێنەوە، كـۆمەڵگەی دەروازەی سنووری حـاجـی ئۆمەرانیش رایدەگەیەنێت، ئەوانەی لە ئێران دەیانەوێت بگەڕێنەوە دەبێ پێشتر پەیوەندییان پێوە بكـەن و ھەماھەنگی بكـەن.


"سیـروان حـوسێن"، وتەبێژی دەروازەی سنووری حـاجـی ئۆمەران راگەیاند: "حكومەتی ھـەرێم بڕیاریداوە ئەو كـەسانەی لە دەرەوەی وڵاتن دەتوانن رۆژانی دووشەممە و پێنجـشەممە بگەڕێنەوە، بەڵام ئەوانەی لە ئێران دەبێ پێش ئەوەی بگەڕێنەوە پەیوەندی بە دەروازەكـانەوە بكـەن و ھـەماھـەنگی بكـەن.


ناكـرێ ھیچ كەسێك بەبێ ھەماھەنگی بێتە مەرزەكـان و بیەوێت بگەڕێتەوە، چـونكـە پێش گەڕانەوەیان كـە پەیوەندی دەكـەن، كـۆمەڵێك زانیارییان لێوەردەگیرێت و ئەو زانیاریانە دەدرێتە وەزارەتی ناوخـۆ، دواتر كـاتی گەڕانەوەیان دیار دەكـرێت".


دەروازەی سنووری حـاجـی ئۆمەران، داوا لەو ھاووڵاتییانە دەكـات كە دەیانەوێت لە ئێرانەوە بگەڕێنەوە، بۆ ھەماھەنگی كـردن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بكـەن:

07504459178
07504643929
07504736672
07507422424
00989928519987

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق