ناوەندی هەواڵ_نــوێ ژیــن
خانمە پێشکەشکاری دیاری عەرەب هەڕەشەی خۆکوشتن دەکات ئەگەر سزای ئەو سەرمایەدارە نەدرێک کە دەستدرێژی کردووەتەسەر.
"عەرەبیە حەمادی" ڕاگەیاندنکاری دیاری تونس، لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، ئەگەر دادگای تونس بەدەم داواکەیەوە نەچن و مافی ئەو لە "سەلیم شەیوب" وەرنەگرن، کەوا سەرمایەدارێکی بەناوبانگی ئەو وڵاتەیە، و دەست درێژی سێکسی کردوەتە سەر ئەو خانمە، ئەوا گڕ لەخۆی بەردەدات و خۆی دەسوتێنێت.
هەروەها ڕاشیگەیاندوە، ئەگەر دادگا ڕێچکەی یاسایی خۆی نەگرێتە بەر و بیەوێت دۆسیەکە بەلاڕیدا بەرێت، ئەوا بەڵگەکان لەکەناڵی ناوداری جیهانی بڵاو دەکاتەوە و بێدەنگ نابێت لەسەر مافی خۆی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق