دێرین ڕەسوڵ_ناوەندی هەواڵ_نـوێ ژیـن
ئەمڕۆ ٣٠ـی٥ـی٢٠٢٠، فڕۆکەکانی تورکیا چیای لینکیان لە سنووری شارۆچکەی دێرەلووک بۆردوومان کرد و بەرپرسی ناوچەی پارتی لە دێرەلووک دەڵێت، دوو کەس کوژراون.
"محەممەد سەلیم نێروەیی" بەرپرسی ناوچەی پارتی لە دێرەلووک،ڕایگەیاند:" بۆردوومانەکەی فڕۆکەکانی تورکیا کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بوو".
بە گوتەی بەرپرسی ناوچەی پارتی ئەو دووکەسەی کوژراون کوڕ و باوکن و خەڵکی دەڤەری نێروەیین، ناویان سەید جەلال نورەدین، تەمەن ٦٠ ساڵ و ئەحمەد جەلال تەمەن ٣٠ساڵە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی بۆردوومانەکەوە دەڵێت:"ئەو کەسانەی کوژراون گەریلاکانی پەکەکەن و دوای دەستنیشانکردنی شوێنەکەیان کوژراون".
بەپێی زانیارییەکان،هێشتا تەرمی ئەو دوو کەسە لە چیان و خەڵکی چوون تەرمەکانیان بهێننەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق