دێرین ڕەسوڵ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
ئەمڕۆ شەممە ٣٠ـی ئایاری٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی زانیاری نوێی لەبارەی ئەو کەسانەوە بڵاوکردەوە کەوا مۆڵەتی شۆفێرییەکەیان بەسەرچووە.
موقەدەم شیلان عوسمان،لێپرسراوی بەشی مۆڵەتی شۆفێری هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند:"ئەو شۆفێرانەی کە مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکانیان بەسەرچووە لەڕۆژی ٤ـی٤ـی٢٠٢٠ـەوە تاوەکو ڕۆژی ١٥ـی٦ـی٢٠٢٠، هیچ سزا و غەرامەیەک بۆ مەبەستی نوێکردنەوە نایانگرێتەوە، تەنیا پارەی ڕسوماتی نوێکردنەوە دەدەن".
موقه‌ده‌م شیلان عوسمان ئاماژەی بەوەشدا، به‌گوێره‌ى خشته‌یه‌كى ڕێك‌وپێك كارى تاقیكردنه‌وه‌ى فێرخوازانى نوسینگه‌كانى شۆفێرى بۆئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى تیۆرى ڕێكده‌خه‌نه‌وه‌و هه‌رنوسینگه‌یه‌ك به‌گوێره‌ى ئه‌و نۆره‌یه‌ى كه بۆى ده‌ستینشان ده‌كرێت، كاره‌كانیش له‌كاتژمێر ٨:٣٠ـی خوله‌كى به‌یانیه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق