ھاتووچۆی ھەولێر ڕێنمایی نوێ بۆ شوفێران دەردەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 30 مايو 2020

ھاتووچۆی ھەولێر ڕێنمایی نوێ بۆ شوفێران دەردەکات


بـارزان خـالـد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە سبەینێ یەک شەممەوە، دەبێت شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و تاکسی بە سەرنشینەکانیەوە، پابەندی بەستنی دەمامک بن.

ئەمڕۆ شەممە ٣٠ـی ئایاری ٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: "بە پشت بەستن بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی یەک شەممە ٣١ـی ئایادارەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و تاکسی بەسەرنشینەکانیەوە، دەبێت پابەندبن بە بەستنی (دەمامک) و جێبەجێکردنی ڕێنمایە تەندروستیەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".

ئەوەشی ڕایگەیاند: "بەپێچەوانەوە سەرپێچیکاران ئەو سزایەیان بەسەردا دەسەپێت کە لە خاڵی ١٠ـی بەیانی ژمارە ٣٧ـی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێدراوە".

ئەم ڕایگەیاندراوی بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، ماوەی قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان تاوەکو ١٥ـی حوزەیران درێژکراوەتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق