لێزان ژیار سرێشمەیی_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی باڵای ھه‌رێم و حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامن، زانیاری و دۆكیۆمێنته‌كان ئاڵوگۆڕ كران و پێشنیاری گونجاو گه‌ڵاڵه كراون.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كان "سه‌میر ھه‌ورامی" وته‌بێژی "قوباد تاڵه‌بانی" جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند: "له‌گفتوگۆكاندا سه‌ره‌ڕای خستنه‌ڕوی زانیاری، دۆكیۆمێنته‌كان و ئاڵوگۆڕكردنیان چه‌ند پێشنیارێكی گونجاو گه‌ڵاڵه كراون، وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ پرسه‌كانی نه‌وت، ماف و شایسته داراییه‌كانی ھه‌رێم".
ناوبراو وتیشی: "چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، پلاندانان، نه‌وت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ و چه‌ند راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی تێدا به‌شدارن، وا بڕیاریشه كۆبونه‌وه‌كان رۆژی ٨ـی ٥ـی ٢٠٢٠ به‌رده‌وام ده‌بن".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق