بـارزان خالد_تەندروستی_نوێ ژین
زۆر که‌س له بری خواردنی شه‌کر له‌گه‌ڵ چـا په‌نا بۆ خواردنی خورما ده‌به‌ن و پێیان وایه که ڕێگایه‌کی ته‌ندروسته و سوودی بۆ جه‌سته ده‌بێت.
له توێژینه‌وه‌یه‌کدا ده‌رکه‌وتووه ئه‌و شه‌کره‌ی که له خورمادا هه‌یه سوودی زۆری بۆ جه‌سته هه‌یه و ڕۆژانه خواردنی پێویسته به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ته‌نیا بخورێت، خواردنی خورما له گه‌ڵ چـا یان هه‌ر خواردنێکی دیکه‌ی گه‌رمدا زیانی هه‌یه.
توێژه‌ران مه‌ترسی خواردنی خورما له گه‌ڵ چـا ده‌خه‌نه‌ڕوو، ئه‌و شه‌کره‌ی که له خورمادا هه‌یه ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ چـادا بخورێته‌وه ده‌بێته هۆی کلۆربوونی ددان، شه‌کری خوێن به‌رز ده‌کاته‌وه و مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره‌ش زیاد ده‌کات.
توێژه‌ران ڕێنمایی ده‌ده‌نه خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی خواردنی چـادا هیچ زیانێکیان پێنه‌گات پێویسته چـا به بێ شه‌کر یان خورما بخۆن، به‌م شێوه‌یه ته‌ندروسته و سوودی بۆ جه‌سته ده‌بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق