ھێزەكانی ھاوپەیمانان دەگەڕێنەوە عێراق - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 9 مايو 2020

ھێزەكانی ھاوپەیمانان دەگەڕێنەوە عێراق


ئەمــیر بدالواحید_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

ئەمەریکا لە دوای کۆتایی هاتنی کۆرۆنا داوا لە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات بگەڕێنەوە عێراق.

جەنەراڵ پات وایت، فەرماندەی ئەمەریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە دژی داعش رایگەیاند، کە لە دوای کەمبوونەوەی مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا، داوا لە ژمارەیەک وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش دەکات، لەماوەی ٦۰ رۆژ هێزەکانیان بۆ مەشقپێکردنی هێزە عێراقییەکان و ئەنجامدانی کردەوەی سەربازیی، هێزەکان بگەڕێنەوە عێراق.

لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید۱۹، زۆربەی وڵاتان سەربازەکانیان لە عێراق کشاندەوە و ڕاهێنان و کردەوەی سەربازیان ڕاگرت.

فەرماندە ئەمەریکییەكە لەبارەی بەهێزبوونەوەی داعش دەڵێت، داعش نەیتوانیوە بەشێوەیەیکی فراوان خۆی رێکبخاتەوە و کێشەی هاوکاری نەکردنی خەڵکی ناوچەکان و نەبوونی پارە و کەمی چەکداریان هەیە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق