بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی خشته‌ی كشانه‌وه‌یاندا، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ شه‌ڕی دژ به‌داعش ئه‌مڕۆ شه‌ممه بنكه‌ی سه‌ربازی "بسمایه"ـیان راده‌ستی هێزه‌كانی عێراق كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ڕایگەیاند: "هێزه‌كانی سوپای عێراق ئه‌مڕۆ بنكه‌ی سه‌ربازی "بسمایه"ـیان له باشووری رۆژئاوای به‌غدا له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش وه‌رگرته‌وه".
ئاماژە بەوەشکراوە: "وه‌رگرتنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی "بسمایه" ده‌بێته حه‌وته‌م بنكه‌ی سه‌ربازی كه راده‌ستی هێزه‌كانی عێراق كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پلان و خشته‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه".
كۆنت ئه‌كمه‌ن، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی داعش پێشتریش رایگه‌یاندبوو: "به‌چه‌ند قۆناغێك ژماره‌یه‌ك له‌هێزه‌كانیان له عێراق و سوریا ده‌كشێننه‌وه، بنكه سه‌ربازیه‌كان راده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌نه‌وه و یه‌كێك له‌و بنكه سه‌ربازیانه‌ش بنكه‌ی سه‌ربازی "بسمایه"ـیه كه راده‌ستی هێزه‌كانی سوپای عێراقی ده‌كه‌نه‌وه".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق