بۆچی بە ڕیحانە دەلێن پاشای گیا دەرمان؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 25 يوليو 2020

بۆچی بە ڕیحانە دەلێن پاشای گیا دەرمان؟


تەندروستی_نـوێ ژیـن

ڕیحانە یەکێکە لە گیادەرمانە دێرینەکان نزیکەی ٥٠٠٠ ساڵە بەکاردێت، ھەموو بەشەکانی بەسوودە ووزە بەخشە بۆ "جەستە، دڵ، روح و مێشک" بۆیە نازناوی پاشای گیادەرمانی پێدراوە.


گرنگترین سوودە شاھانەکەی ڕیحانە:

۱- باری دەروونی ئارام دەکاتەوە و خەو ڕێک دەخات و دوودڵی ناھێلێت.

۲- بەھێزترین دژە ژەھری تێدایە دەمانپارێزێت لە ژەھراوی بوون و شێرپەنجە.

۳- کێشەی ھەرس کردن ئاسان دەکات.

٤- پارێزگاری لە ماددەی بۆماوەیی و خڕۆکە سپیەکان دەکات لە لەناوچوون.

٥- باشترین دژە میکرۆبەکانی تێدایە و برینی لاشە خێراتر چاک دەبێتەوە، دەیپارێزێت لە پیسبوون.

٦- باشترین ئارامبەخشە بۆ گشت بەشەکانی لاشە.

۷- برینی ناودەم خێراتر چاک دەبێتەوە.

٨- جنس بەھێز دەکات.

۹- مێشک بەھێز دەکات.

۱۰- گەنجان دەپارێزێ لە زیبکە و زووچاک بوونەوەی نەخۆشیە کانی پێست.

۱۱- بۆ نەخۆشانی شەکرد بەسوودە.

۱۲- زیانی لاوەکی نیە جگە لەوەی کە زۆربخورێت بۆیە واباشە کەم بخورێت.


ڕیحانە یەکێکە لەو جۆرە گیانەی کە سـوودی زۆری ھەیە بۆ تەندروستی، ھەمان کاتدا خەڵکانێکی زۆر بۆ خوانەکان بەکاردێنن یان بۆ جوانی لەباخچەکاندا بەکاردەھێنرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق