مریەم احمد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
قائیمقامی قەزای سەیدسادق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوایین تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوورەکەیان چاکبووەتەوە و نەخۆشخانەی جێهێشتووە.
دیار ڕەفیق، قائیمقامیەتی سەیدسادق رایگەیاند: "ئێستا هیچ تووشبووێکی کۆرۆنا لە قاوشی نەخۆشخانەی "شەهید شەوکەت"ـی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا نەماوە".
ناوبراو وتیشی: "تاکو ئێستا ۱۹ حالەتی گیان لەدەستدان لە سنوری سەیدسادق تۆمارکراون، ئەمڕۆ کۆتا توشبووەکان چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشت".
بەپێی دواین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیندراوە، ١٢ هەزار و ٣٨ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، ٦ هەزار و ٥٩٥ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٤٦٤ کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.