لەناوچەیەکی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەنرا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 21 أكتوبر 2020

لەناوچەیەکی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەنرا


  

شوان امین_ناوەندی هەواڵ _نوێ ژین


بەڕێوەبەری تەندروستیی شنگال، ئاشكرای كرد بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە شنگال و دەوروبەری، لە كۆمەڵگەی گوهبەل بۆ ماوەی ۱۰ رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیانرا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۲تشرینی یەکەمی۲۰۲۰، دكتۆر بەكر سلێمان، بەڕێوەبەری تەندروستیی شنگال ڕایگەیاند:" كە مەترسییەكی زۆر لەسەر دانیشتوانی كۆمەڵگەی گوهبەلی سەر بە شنگال هەیە و پەتای كۆرۆنای تێدا زۆر بڵاو بووەتەوە، هەر بەو هۆیەوە بۆ ماوەی ۱۰ رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ راگەیانرا".


ناوبراو باسی لەوەشکرد:" كە تەنیا شوێنی فرۆشتنی سەوزە و میوە و خواردەمەنی دەكرێتەوە و ئەوانەشی كاری كشتوكاڵی دەكەن، دەبێ ڕەزامەندیی پۆلیس وەربگرن تا بتوانن لە ماڵەكانیان دەربچن".


بەڕێوەبەری تەندروستی شنگاڵ ئەوەشی گووت:" كە تا ئێستا لە شنگال ناتوانن پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن و كارگەی ئۆكسجینیشی لێ نییە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق