جێگرانی سەرۆکی ئەرکانی پێشمه‌رگه‌ و تیمێکی سوپای ئەمریکا كۆبوونه‌وه‌ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 21 أكتوبر 2020

جێگرانی سەرۆکی ئەرکانی پێشمه‌رگه‌ و تیمێکی سوپای ئەمریکا كۆبوونه‌وه‌





ژیان دەربەندی-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین


وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند،  لیوا روکن باسل محمد جێگری سەرۆکی ئەڕکان بۆ ئیدارە ،لیوا قارەمان کەمال جێگری سەرۆکی ئەڕکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پلەباڵای وەزارەت، پێشوازییان لە بەرپرسی ئۆفیسی هاوکاری ئاسایشی ئەمریکا لە کوردستان کرد.


ئاماژەی بەوەشکرد، لەو کۆبوونەوەیەدا پلان و ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتی ئەمریکا بۆ دوو لیوای وەزارەتی پێشمەرگە کرا، هەردوولا کۆک بوون لەسەرئەوەی، کە هاوکارییەکان بەگوێرەی خشتە دابەش بکرێن.


ڕاشیگەیاند، لەبەشێکی تری دیدارەکەدا، باس لە گرنگی و بایەخی ئەرکە لۆجستیەکان کرا، 

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا دووپات کرایەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق