لەبارەی دابەشکردنی نەوتەوە بڕیارێک دەردەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 20 أكتوبر 2020

لەبارەی دابەشکردنی نەوتەوە بڕیارێک دەردەکرێت


 


سۆزیار کەریم_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکانى عێراق داوا لە هاووڵاتییان دەکات سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنى بڕى ١٠٠ لیتر بەشە نەوتى خۆیان کە بەپێی کۆبۆن پێیان دەدرێت.  


حسێن تاڵب، یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق ڕایگەیاند: "پێدانى ١٠٠ لیتر نەوت بە هاووڵاتییان لەمڕۆ سێشەممەوە دەستیپێکردووە".


ناوبراو وتیشی: " نرخى ١٠٠ لیتر نەوت بریتیە لە ١٥ هەزار دینار و بۆ هەر بەرمیلێکیش ٣٠ هەزار دینار دەکات، دابەشکردنی نەوتەکە بە سەر هاووڵاتیاندا بۆ ئەوەی دادپەروەرانەبێت بە پێی کۆبۆن دەبێت و دواتریش کۆبۆنی دیکەیان بەسەردا دابەش دەکرێت". 


ئەمە لەکاتێکدایە، کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکانى عێراق مانگانە کۆبۆنى تایبەت بە وەرگرتنى بەشە نەوت لە رێگەى بریکارەکانى خۆراکەوە دەداتە هاووڵاتیان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق