عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
بانکی ڕافیدەین لە عێراق ڕایگەیاند، بڕی ٦٠ ملیۆن دینار بەقەرز دەداتە هاووڵاتیان، هەر هاووڵاتییەکیش بەنیازە قەرزەکە وەربگرێت دەتوانێت سەردانی لقەکانى بانکەکە بکات بۆ پێدانی رێنمایی.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕاگەیێنراوێکیدا بانکی ڕافیدەین ڕایگەیاند: "بڕی ٦٠ ملیۆن دینار بەقەرز و بەشێوەی قیست و بە سودى ٤٪ دەداتە هاووڵاتیان بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل و بانکەکە گرێبەستى لەگەڵ کۆمپانیاکان کردووە بۆ هێنانى نوێترین جۆرى ئۆتۆمبێل".
لەڕاگەیێنراوەکەشدا هاتووە: "هەر هاووڵاتییەک بەنیازە قەرزەکە وەربگرێت دەتوانێت سەردانی لقەکانى بانکەکە بکات بۆ پێدانی رێنمایی لەسەر مەرجەکانى سودمەندبووند".
لەلایەکی دیکەوە، بانکی ڕەشیدی عێڕاقی ڕاگەیێنراوێکی بڵاووکردەوە و تێیدا هاتووە: "بانکەکە دەستى کردووە بە خەرجکردنى پێشینەیەک بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرى وەزارەتى ناوخۆ و فەرمانگە مەدەنییەکان، کە سودمەند لە پێشینەکە لە ڕێگەى کورتە نامەیەکەوە ئاگادار دەکرێتەوە بۆ سەردانیکردنى یەکێک لە لقەکانى بانکەکە بوو بەدەستهێنانى پێشینەکە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق