عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند،"کەسێکیان دەستگیرکردووە کە کاری هەراسان کردنی خەڵک بووە و خەریکی شێواندنی کۆمەڵگا بووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، ڕاگەیەنراوێکیان بلاووکردەوە و ڕایگەیاند:" ئهمڕۆ چوارشهممه،٢٨تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠" بەشی پۆلیسی فریاكەوتن توانیان کەسێک دەستگیربکەن، كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری " دۆج "ـی پێبووە و کاری هەراسانکردنی خەلک و تێکدانی کۆمەڵگا بووە و سەرپێچیی یاساكانی هاتوچۆی کردووە".
لە ڕاگەیەنراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە،" ئۆتۆمبێلەكەی دەستی بەسەردا گیراو ڕادەستی پۆلیسی هاتووچۆ كراوە و لێکۆلینەوەش بەردەوامە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق