عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ١٠ وڵاتی تری خۆرهەڵاتی ناوەراست ڕێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل ئیمزا دەكەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٨تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠" دوناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند:" لە ئێستادا ١٠ وڵات ڕێککەوتنی ئاشتییان لەگەڵ ئیسڕائیل ئیمزا کردووە و پێشبینیش دەكات لە كۆتاییدا سەرجەم وڵاتان ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل ئیمزا بكەن و جیاواز لە ئیدارەی پێشوو، ئیدارەی كۆشكی سپی سەركەوتوو بووە لە بەدیهێنانی ئاشتی".
ناوبراو وتیشی،"بەبێ ڕشتنی خوێن و پارە لە خۆرهەڵاتی ناوەراست، ئاشتیمان بەدیهێنا و سەرجەم وڵاتانیش رێز لە ڕێككەوتنەكەمان دەگرن لەگەڵ ئیسرائیل".
جێگای باسە،" تائێستا هەریەكە لە ئیماڕات و بەحرەین ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسڕائیل ئیمزا كردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق