شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
ئەمینداری گشت یەکگرووتی ئیسلامی کوردستان،هەر ڕاپەڕین و هەر جوڵەیەك بیەوێت خزمەت بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و هاوڵاتیان و نیشتیمان بكات پێویستە زانایان و بانگخوازان ڕۆڵیان تێیدا هەبێت.
ئەمڕۆ شەممە ۳۱ـی تشرینی یەکەمی۲۰۲۰، سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەمیانەی كۆنفرانسی پێنجەمی زانایان كە لە ئامەد بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت، ڕایگەیاند: هەر ڕاپەڕین و هەر جوڵەیەك بیەوێت خزمەت بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و هاوڵاتیان و نیشتیمان بكات پێویستە زانایان و بانگخوازان ڕۆڵیان تێیدا هەبێت و ئەگەر زانایان چاویان لە دەمی خەڵكی و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و چەپڵەی خەڵكی بێت و بیانەوێت لەوێوە بڕۆنە ناو هاوڵاتیان،
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد:"چاویان لە قبوڵی دەسەڵات و ڕازیكردنی ڕژێمەكان بێت ئەوە كارەساتە و پێویستە زانایان و بانگخوازان نەچاویان لە دەسەڵات بێ و نە لەخەڵك بێت، بەڵكو چاویان لەسەر ڕەزامەندی خوداو ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت ئێمە لەم ڕۆژگارەدا هەست دەكەین پیلان دژی ئاینی پیرۆزی ئیسلام هەیە و لە هەمو سەردەمەكانیشدا ئەو پیلانانە هەبوون، بۆیە ئەركی زانایان و كەسانی بانگخواز و كۆمەڵە ئیسلامیەكان ئەوەیە زیاتر ستراتیژی بن و بیركردنەوەی قوڵمان هەبێت بۆ ڕوداو و گۆڕانكارییەكان و یەكڕیزی بپارێزین و مامەڵەی سەردەم بكەین بەو شێوەیەی كە خودا دەیەویت بە پلان و هاوسەنگی و عەقڵكاری ڕوبەڕوی كێشەكان بینەوە لە وڵاتانی ئیسلامیدا بە بۆنەی تەكنەلۆژیاو چاولێكەری وڵاتانی دیكە، حاڵەتێك لە چاولێكەری و سەرنجڕاكێشی بە بێگانە زاڵە بەسەر كۆمەڵگەو بەتایبەت چینی گەنج و لاوەكانماندا".
دەشڵێت:"وەك ئاشكرایە تەكنەلۆجیاو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان زۆر شتی تێكداوەو كۆمەڵگەكانی تێكەڵ و پێكەڵ كردوەو گەنجان بونەتەقوربانی، دەبێت لە هەمان ڕێگەو بەهەمان كەرەستە بزاڤی ئیسلامی كار لەسەر ئەو پرسە بكات ناكۆكی و ناڕێكی لە ئەنجامی ڕاجیاوازی، نابێت بگاتە لێك خوێندن و یەكتر شكاندن و بەربونەیەكتری و پێویستە گرنگی تەواوبدرێت بە ڕۆحی پێكەوەژیان، توندرەِوی و توندفیكر و سەرلێشوان لە مێژوودا هەر هەبووە".
لەکۆتایدا ئەمینداری گشتی یەکگرووتی ئیسلامی وتیشی:" لەئەمڕۆدا دەستانێكی بێگانە هەیە هەم ئاودێری دەكات، هەم لەڕووی هەواڵگری و دەسگا تایبەتەكانەوە پەرەی پێدەدەن و هەمیش دەیانەوێت بیناسێنن بە ئیسلامی ڕاستەقینەو هەر دەنگێك دژ نەبێت بەوە ئەوە بە كەمتەرخەمی تۆمەتبار دەكرێت كە بەداخەوە ئەوە فێڵێكی گەورەیەو ئەوە كاری زۆر دەوێت كە زانایان كاری لەسەر بكەن ئیسلامیەكان و زانایان و كەسانی بانگخواز دەبێت ڕێكخستنیان بۆ سەردەمەكە هەبێت و پرۆژەكەیان قوڵتر بێت لەوەی هەمیشە لە پەرچەكرداردا بن و دەبێت كرداریان هەبێت و مەشغوڵ نەبن بە پەرچەكردارو كەسانی زانا نابێت مەشغوڵ بێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق