عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایدەگە‌یەنێت، لەگەڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چاودێری دۆخەکە دەکەین و بڕیاری کۆتایی لای وەزارەتی تەندروستییە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەمیدیاکانی ڕایگه‌یاند:" لای ئێمە ژیانی ماموستایان و خوێندکاران لە پێش هەموو شتێکەوەیە و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ین و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه ١ـی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٠" كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به بڕیاردان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی خوێندن ئه‌نجامده‌درێت و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا به وردی گفتوگۆی ره‌وشی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین".
سەبارەت بە پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، جەخیشی کردەوە،" هەرچەندە خوێندنی ئه‌لكترۆنی به‌رده‌وامه، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی لای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه".
ئالان حەمە سەعید، ئەوەشی خستە ڕوو، کە قۆناغی ١٢ ئاماده‌یی قۆناغێكی چاره‌نوسسازه‌و هەستییارە پێویسته سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كان بخوێنرێن و بەهیچ شێوەیەک نابێت كه‌م بكرێنه‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق