دوایین ئامارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ببینە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 1 نوفمبر 2020

دوایین ئامارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ببینە


 

سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین


تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٩٢ ملیۆن کەس کە دەکاتە زیاتر لە نیوەی دەنگدەرانی ئەمریکا، بەشداریان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا کردووە.


 میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە،" تاوەکو ئێستا لە کۆی نزیکەی ١٥٠ ملیۆن کەس کە مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠ی ئەمریکادا هەیە، زیاتر لە ٩٢ ملیۆن کەس دەنگیانداوە و لەو ژمارەیەش، زیاتر لە ٥٨ ملیۆن کەس لە رێگەی ئەلیکترۆنی و زیاتر لە ٣٣ ملیۆن کەسیش لە رێگەی رۆیشتن بۆ بنکەکان دەنگیانداوە."


بە گوێرەی ئەم ئامارانە، پێش ئەوەی دەنگدان دەستپێبکات زیاتر لە نیوەی دەنگدەرانی ئەمریکا دەنگیانداوە، ئەوەش هاتووە، بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦، ئەمساڵ رێژەی دەنگدان بەرزبووەتەوە.


لەلایەکی دیکەوە، کاندیدەکان بەردەوامن لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان و رۆژانە لە ویلایەتەکاندا سەردانی چەند شوێنێک دەکەن، ئەوەش خراوەتەڕوو، تەرکیزی تەواوی کاندیدەکان ئێستا لەسەر چەند ویلایەتێکی دیاریکراوە کە بە ویلایەتە یەکلاکەرەوەکان ناودەبرێن.


هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەی دەنگدانی راستەوخۆی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەوە ناکرێت، بەڵکو هاوڵاتیان دەنگ بە ٥٣٨ سیناتۆر و نوێنەرەکانی خۆیان دەدەن لە ناوچەکانیاندا و دواتر بە دەنگی ٢٧٠ نوێنەری هەڵبژێردراو سەرۆک هەڵدەبژێردرێت.


وابڕیارە ٣ی تشرینى دووەمى ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە ٤٦ەمین سەرۆکی خۆیان هەڵبژێرن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق