ھەولێر.. بەردی بناغەی پرۆژەی گەنمی جوتیاران دادەنرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 2 نوفمبر 2020

ھەولێر.. بەردی بناغەی پرۆژەی گەنمی جوتیاران دادەنرێت




ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین


وابڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە ھەولێر دابنرێت.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و جێگرەکەی قوباد تاڵەبانی، بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای ھەولێر دادەنرێت.


ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆژەیەکی ستراتیجیە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتھەرێمی کوردستان، لەبواری کشتوکاڵ بە ئاراستەی دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.


ئەوەشی خستە ڕوو، لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا ساڵانە٥٠٠ ھەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەردەگیرێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین سایلۆ و کارگەی تایبەت لە پارێزگاکانت ھەرێم دروست دەکرێن و چەندین ھەلی کار بۆ دەرچوانی کۆلێجی کشتوکاڵ دەڕەخسێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق