دەوامی قوتابخانەکان بەشێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 1 نوفمبر 2020

دەوامی قوتابخانەکان بەشێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت



 کەیفی حسن هەرکی _ناوەندی هەواڵ _نوێ ژین 



خوێندنی نێو قوتابخانەکان بۆ قۆناخەکانی یەک و دووی بنەڕەتی و ۱۲ ی ئامادەیی بەشێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت، بەهۆی زۆری ڕێژەی تووش بوون بە ڤایروسی کۆرۆنا پێش بینی زیاتری تووشبوونی ماموستا و قوتابیەکان دەکرێت.


 


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیاند"کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی زۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو قوتابیان و مامۆستایان بەخێرایی، خوێندنی ناو پۆل بۆ قۆناخەکانی یەک و دووی بنەڕەتی و ۱۲ی ئامادەیی ڕادەگیرێت، هیچ کاتێکیش بۆ دەست پێکردنەوەی دەوامی نێو قوتابخانەکان نیە تاکو بارودۆخی تەندروستی ئاسایی دەبێتەوە ، سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند پێش بینی دەکرێت لەگەڵ باش بوونی بارودۆخەکە پوڵی ۱۲ی ئامادەیی زووتر بگەرێنەوە ناو پوڵەکان.



بەپێی گوتەی ئەو سەرچاوەیە تەنیا لە هەولێر چوار هەزار مامۆستا و قوتابی و فەرمانبەر ، لە دهۆک سێ هەزار مامۆستا و قوتابی و فەرمانبەر تووشی کۆرۆنا بوون، پێشبینیش وایە لە سلێمانی نزیکەی هەزار قوتابی و مامۆستا تووشی کۆرۆنا بووبن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق