ئەمــــــیر عبدالواحید ـــ ناوەندی هەواڵ ـــ نوێ ژین
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی ١٢ـــی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی راگەیاند و قوتابیان دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجامەكان وەرگرنەوە.
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا د. خەتاب شێخانی،سەرۆكی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند:" لە دەرچوانی ئەمساڵ ٤٧ ھەزار و ١٧٨ قوتابی لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەرگیراون و كە دەكاتە رێژەی ٨٧%، ھەروەھا ٧ ھەزار و ١١٨ وەرنەگیراون كە دەكاتە ١٣%".
هەروەها ڕاشی گەیاند :" ئێستا ٨ ھەزار و ١١٩ كورسی بەتاڵ ماون، ئەم كورسیانە دەرێن بەو قوتابیانەی وەرنەگیراون كە ژمارەیان ٧ ھەزار و ١١٨ قوتابییە. كە ھێشتا ژمارەی كورسی بەتاڵ وەرنەگیراوە، واتا ئەگەر قوتابیانی دیكەش سكاڵا بنووسن و وەر بگیرێن، رێژەی وەرگرتن لە ئەمساڵدا دەكاتە ١٠٠%".
گـــووتیشی : " كاتژمێر ٤ی ئێوارەی ئەمڕۆ ماڵپەڕی زانكۆلاین بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكان ئەكتیڤ دەبێت، قوتابیان دەتوانن بە یوزەرنەیم و پاسۆردی خۆیان بچنەوە سەری ئەنجامەكان وەربگرنەوە، ھەروەھا قوتابیان دەتوانن بە ئۆنلاین سكاڵاكانیان پێشكەش بكەن".