هاوژین محمد -ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
فرۆکە سەربازیەکانی ئیسرائیڵ هێرشیا کردە سەرپێگەیەکی سەربازی سوریا،لە ئەنجامی هێرشەکە سەربازێک کوژراوە سێ دیکەش برینداربوون.
میدیای فەرمی سووریا رایانگەیاند:"کاتژمێر۱:۳۰ خولەکی شەو بەکاتی دیمەشق، فڕۆکە سەربازییەکانی ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر پێگەیەکی سەربازی و لە ئاکامدا سەربازێک کوژراوە و سێی دیکەش بریندار بوون روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە، هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل پێگەیەکی حیزبوڵڵای لوبنان لە شارۆچکەی زەبەدانی لە نزیک دیمەشقی کردووەتە ئامانج، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی هێرشەکە ئاشکرا نەکراون ".
دووپاتیشکرایەوە:"هیچ لایەنێكی فەرمی ئیسرائیل ئاماژەی بە هێرشەکان نەکردووە رەتیشینەکردوونەتەوە".
بەرپرسیکی سەربازی ئیسرائیل رەتیکردووەتەوە" لێدوان لەسەر ئەو هەواڵانە بدات کە میدیا بیانییەکان بڵاویان دەکەنەوە ساڵی ۲۰۱۱وە فڕۆکەکانی ئیسرائیل بەردەوام پێگە سەربازییەکانی سوپای سووریا و هەروەها حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دەکەنە ئامانج".
بەرپرسانی ئیسرائیلیش رایانگەیاندووە :"لێدانی ئەو گرووپانە بەشێکە لە ستراتیژییەتی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن دژی هەڕەشەکانی ئێران و حیزبوڵلای لوبنان لەسەر ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق