سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی عێراق دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 27 فبراير 2021

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی عێراق دەکات

 



هاوژین محمد-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین



 مەسرور بارزانی پێشوازی لە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ کرد 

گفتوگۆ کرادەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی.



ئەمرۆ شەممە ۲۷ شوباتی ۲۰۲۱"  سەرۆکی حکومەتی کوردستان و وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ گفتوگۆیان کرد بەتایبەت  لەسەر پرسی هێرشە مووشەکیەکەی سەر هەولێر، لە ئەنجامی هەماهەنگیی باشی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، ئەنجامی باش بەدەستهاتوون".


لە دیدارەکەداجەختکرایەوە:" لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشا و هێزه چەکدارە نایاساییەکان لە دەڤەرەکە کرا".



 هاوکات"سەرۆکی حکومەت ، وێڕای سوپاسکردنی وەزیری ناوخۆی فیدرڵ بۆ هەوڵەکانی لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان، ئاماژەی بە بەردەوامیی سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافی و دەستدرێژیکردنە سەر هاووڵاتییانی کورد و داگیرکردنی زەویوزارەکانیان لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کرد".



 دووپاتیشکرایەوە:"ئەم جۆرە دۆخە نائاسایی ونادەستوورییە، لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت".



 شایانی باسە:"دانوستانەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە بودجەی عێراق بۆ ساڵی ۲۰۲۱"و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق ، تەوەری دیکەی گفتوگۆکان بوو.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق