سروە خۆشناو-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەینێت: هێرشە موشەکییەکانی ئەم دواییەی عێراق گوماناویین، ئامانج لێیان تێکدانی پەیوەندییەکانی تاران و بەغدان.
ئەمڕۆ شەممە ۲۷ـی شوباتی ۲۰۲۱، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە، زەریف ڕایگەیاند:" هەندێک لە هێرش و رووداوەکانی ئەم دوایییەی عێراق گوماناویین، پێدەچێت ئامانج لێیان تێکدانی پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا و ئاڵۆزکردنی رەوش و سەقامگیریی عێراق بێت".
زەریفی ئاماژەی بەوەشدا :" پشتگیری هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکەين، لە پێناو دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ئەو لایەنانەی لە پشت ئەو هێرشانەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران هێرشی ئاسمانی ئەمریکاشی بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی ئیدانەکرد، بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق ناویبرد".
هاوکات، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لەوەشکرد:" ئێران دڵنیادەکەنەوە کە ئەو رووداوانە کارناکەنە سەر پەیوەندییەکان تاران و بەغدا، فوئاد حسێن وتیشی، عێراق ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران لە سەرجەم بوارەکاندا زیاتر پەرەپێبدات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق