شێرپەنجە چییە؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 27 فبراير 2021

شێرپەنجە چییە؟





سروە خۆشناو- تەندروستی-نوێ ژین


شێرپەنجە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و لەزۆربەی جۆرەکانیدا کوشندەیە، خانە شێرپەنجەییەکان بەوە ناسراون بەبێ کۆنتڕۆڵ دابەشدەبن و زۆردەبن، هەندێکیان ماددەگەلی شێوەی هۆڕمۆنی دەردەدەن و پێکهاتە و فرمانی جەستە تێکدەدەن، هەندێکیشیان کاتێک لە شوێنێکی جەستە دروستدەبن، خانەکانی نزیکی خۆیان داگیردەکەن و بڵاودەبنەوە. 


جۆرەکانی شێرپەنجە ئەمانەن :


زیاتر لە ١٠٠ جۆری شێرپەنجە هەن، کە دەتوانن هەموو بەشێکی جەستە بگرنەوە و بەپێی ئەو شوێن و خانەیەی سەرەتا لێی دەردەکەون ناودەبرێن شێرپەنجە بەپێی ئەو شوێنەی کە تێیدا دروستدەبێت چەند جۆرێکی جیاوازی هەیە، لە خانمان و پیاواندا جۆرەباوەکانی شێرپەنجە جیاوازن


هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە :

١- جگەرە

جگەرەکێشان گەورەترین هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجەیە، بەوەی حه‌وت هه‌زار مادده‌ی كیمیایی له‌ جگه‌ره‌دا هه‌ن، كه‌٧٠یان رێگە بۆ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه خۆشدەکەن‌.


٢- نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان

ڤایرۆسەکانی وەک" HPV" کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان، هەروەها ڤایرۆسی جگەر"HBV"و"HCV"کە تووشی جگەر دەبن، دەبنە هۆی بەشەمێبوون و شێرپەنجەی جگەر.


٣- قەڵەوی و شێوازی ژیان

كۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریكی ده‌ڵێت،٪۳۳ـی حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه‌، به‌هۆی خۆراكی ناته‌ندروست، ناچالاكی جه‌سته‌یی و قه‌ڵه‌وین.


٤-پیسبوونی ژینگە

زۆربوونی کارگەکان، دوکەڵ و هەندێک ماددەی دیکەی وەکو بەنزین، هۆکارن بۆ پیسبوونی ژینگە و سەرەنجام مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان و میزەڵدان زیاددەکەن.


٥- بەرکەوتنی تیشک

تیشکە زیانبەخشەکانی وەک تیشكی سەروبنەوشەیی، تیشكی گاما و رادۆن دەبنە هۆی شێرپه‌نجه‌.


٦- بۆماوەیی،

تەنها لە ٪۱۰-٥ـی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە بۆماوەیین،لە هەندێک خێزان بڵاوترن.


ئامارەکانی شێرپەنجە ئەمانەن


تەنیا لە ساڵی ۲۰۱۲ نزیکەی ۱٤ ملیۆن حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە دەستنیشانکراون، لەنێویشیاندا ۸. ٢ملیۆن کەس، بەهۆی شێرپەنجە مردوون ساڵانە ١.٥ ملیۆن حاڵەتی نوێی تووشبوون بە شێرپەنجە لەئەمریکا دەستنیشاندەکرێن، لە نێویشیاندا "٥٧٥" هەزار کەس دەمرن


نیشانەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە:


زۆرجار تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە هیچ نیشانەیەکیان نابێت، تەنانەت نەخۆش هەست بە ئازار ناکات، هەر ئەمەش هۆکارە بۆ درەنگ دەستنیشانکردنی زۆربەی حاڵەتەکانی شێرپەنجە، زۆرجار پزیشك لەکاتی پشکنینێکی رۆتینی یان گەڕان بەدوای نەخۆشییەکی دیکەدا شێرپەنجە دەستنیشاندەکات.


ئەو نیشانانەی کە لە زۆربەی تووشبووەکان دەردەکەون بریتین لە:

سەرئێشە, رشانەوە, بێهێزی، دابەزینی کێش، خوێن، لە هەندێ حاڵەتدا نەخۆش هەست بە دروستبوونی گرێ دەکات، هەندێکجاریش گرێ لیمفاوییەکانی جەستە گەورەدەبن.


چارەسەری شێرپەنجە ئەمانەن:


چارەسەری شێرپەنجە بەگوێرەی قۆناخی شێرپەنجەکە و جۆرەکەی دەگۆڕێت، بەڵام بەگشتی ئەم جۆرە چارەسەرانە بۆ تووشبووان دەکرێن


١- چارەسەر بە دەرمان

٢- چارەسەری کیمیایی

٣- چارەسەری تیشکی

٤- چارەسەر بایۆلۆجی و ھۆرمۆنی

٥- ئەنجامدانی نەشتەرگەری

٦- چارەسەر بە چاندنی مۆخ


چارەسەری شێرپەنجە لەلایەن کۆمەڵێک پزیشكی تایبەتمەندەوە دەکرێت، هەندێکجار دوو یان سێ لەم چارەسەرانە بەکاردەهێنرێن.


خۆپاراستن لە شێرپەنجە


١- رۆژانە خواردنی سەوزە و میوە


٢- خوارنی خۆراکی تازە و دوورکەوتنەوە لە خواردنی لە قوتونراو و کەمکردنەوەی گۆشتی سوور


٣- گرنگیدان بە وەرزشکردنی رۆژانە، پێویستە هەفتانە ١٥٠ خولەک وەرزشبکرێت.


٤- وازهێنان لە جگەرەکێشان، خواردنەوەی مەی.


شێرپەنجە نەخۆشیەکە کە بە نەخۆشیی ترسناک ناسراوە، شێرپەنجە ساڵانە زۆرێک لە خەڵک دەکوژێت لە ھەموو جیھان، بەڵام ھەوڵێکی دڵ خۆشکەر ھەیە، چەند ملیۆن لەخەڵکی شێرپەنجەیان ھەیە و ھێشتاش دەژین،شێرپەنجە نەخۆشی نییە، زیاتر لە ١٠٠ جۆری جیاواز دەگرێتەوە کە ھەموو بەشەکانی لەش ئەگەری تووشبوونیان ھەیە پێیەوە، لە هەموو لەشی مرۆڤێکدا هەیە، بەڵام ھەموو جۆرەکانی شێرپەنجە یەک سیفەتی وەک یەکیان ھەیە ئەویش بریتیە لە ئەو خانەیەیەی کە تووشی شێرپەنجە دەبێت کۆنتڕۆڵیان لەدەست دەدەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق