سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی ڕاپەڕین پەیامێکی بڵاووکردەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 4 مارس 2021

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی ڕاپەڕین پەیامێکی بڵاووکردەوە

 



ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین



مەسرور بارزانی،سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی ٣٠ ساڵەی ڕاپەڕینەوە،پەیامێکی ئاڕاستەی گەلی کوردستان کرد.


ئەمەش دەقی پەیامەکەی:



‎لە یادی٣٠ ساڵەی ڕاپەڕینی پڕشکۆی ئاداری ١٩٩١ی گەلی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان ، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم.


‎ڕاپەڕینی ئاداری ١٩٩١ ، یەکێکە لە سەروەرییە مەزنەکانی گەلی کورستان ،کە بەرهەمی یەکڕیزی و یەکگرتوویی سەرجەم چین و پێکهاتەکانی گەلی کوردستان و هێز و لایەنە کوردستانییەکان بوو، ڕەتکردنەوەی ستەم و داگیرکاری و ژێردەستەیی بوو. ڕاپەڕین وەرچەخانێکی مێژوویی بوو لەشۆڕش و تێکۆشانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان، کە بەرهەمەکەی دروستبوونی قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعی و دەستوورییەکانی هەرێم بوو ، کە پێویستە ئەمڕۆش، هەر تاکێکی کوردستانی و هەموو لایەن وپێکهاتەكان ، بە یەکڕيزی و یەکدەنگییەوە، داکۆکی لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان بکەن.


پێویستە بەها بەرزەکانی ڕاپەڕین و بنەماکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی و ئاشتیخوازی و مرۆڤدۆستیی گەلی کوردستان، هەمیشە بپارێزین و گەشەيان پێ بدەین.


‎با یادی ڕاپەڕین، هاندەری زیاترمان بێت بۆ ئەوەی پشتيوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بین، تا بتوانێت بە باشترین شێوە، کارنامە چاکسازییەکەی جێبەجێ بکات و خزمەتێکی شایستەتر پێشکەشی سەرجەم خەڵکی کوردستان بکات و بەیەکەوە، هەرێمی کوردستان، بەرەو قۆناغێکی گەشەسەندووتر ببەین.


‎بەرز و شکۆدار بێت ساڵیای ڕاپەڕینی ئاداری ١٩٩١


‎سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ڕاپەڕین و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین .


 

‎مەسرور بارزانی

‎سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق