سەرۆک وەزیرانێک دەستی لەکار کێشایەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 25 أبريل 2021

سەرۆک وەزیرانێک دەستی لەکار کێشایەوە





دلێر اسماعیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین



میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، "نیکۆڵ باشینیان" سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لە رێگەی وتارێکی تەلەفزیۆنیەوە دەستبەرداربوونی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند.



میدیا جیهانیەکان هەواڵی دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیایان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەشداوە، "بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ٢٠ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت دەستی لەکارکیشاوەتەوە".

ئەوەشیان باسکردووە، پیشتریش نیکۆڵ باشینیان رایگەیاندبوو لەمانگی نیسانی ئەمساڵدا دەستبەرداری دەسەڵات دەبێت وابڕیاریشە لەمانگی شەشی ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت.


ئەوەش دووپاتکراوەتەوە، "بەپێی یاساکانی هەڵبژاردنی ئەرمینیا، هەڵبژاردنی پێشوەختە لەلایەن دەستەی نیشتیمانیەوە ئەنجامدەدرێت ئەگەر ٣٠ رۆژ بەسەر دەست لەکارکێشانەوەکە و ٤٥ رۆژ بەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان تێپەڕنەبێت".


 لە ساڵی رابردوودا ئەرمینیا و ئازرباینجان رێککەوتننامەیەکیان واژۆکرد بۆ راگرتنی شەڕ لە قەرەباغ، بەپێی ئەو رێککەوتننامەیە ئەرمینیا چەند ناوچەیەک لە قەرەباغ رادەستی ئازربایجان دەکاتەوە، ئەوەش کۆمەڵێک ناڕەزایەتى و خۆپیشاندانی خەڵکی ئەرمینیان بەدوای خۆیدا هێنا و خەڵکی وڵاتەکە داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانیان دەکرد.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق