بۆچارەسەرکردنی منداڵی پێشمەرگەیەک سەرۆکی حکومەت  تیمێک ڕادەسپێرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 25 أبريل 2021

بۆچارەسەرکردنی منداڵی پێشمەرگەیەک سەرۆکی حکومەت  تیمێک ڕادەسپێرێت


 


ناوەندی ھەواڵ _نوێ ژین


ھاووڵاتییەکی پێشمەرگە ئەمڕۆ بۆ داواکردنی چارەسەرکردنی دوو منداڵی نەخۆشی،لەشەقامی بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم داوای ھاوکاری دەکرد، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی منداڵەکان تیمێکی ڕاسپارد.


سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند "لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تیمێکی وەزارەتی تەندروستی ئەو پێشمەرگەیەی بەسەرکردەوە کە بە دوو منداڵی نەخۆشەوە لەسەر شەقام داوای هاوکاری دەکرد".


 ئاماژەی بە ئەوەشكرد، "دەستبەجێ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی پسپۆڕی بەمەبەستی پشکنین و بەدواداچوونی باری تەندروستی منداڵەکان و دابینکردنی چارەسەری و پێداویستی پزیشکی و هەر ڕێگایەک بۆ گەیشتن بە چارەسەری تەواو".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق