چاوان حەمەلاو_تەندرووستی _نوێ ژین
ئازاری بەشی خوارەوەی پشت یەكێكە لە باوترین جۆرەكانی ئازار، لە ئەنجامی دانیشتن بە شێوازی هەڵە، یان وەرزشنەكردن،گرفت لە ماسولكە و بڕبڕەكانی پشت دروستدەبێت،لێرەدا بۆس لەچەند ڕێگایەک دەکەین بۆ چارەسەرکردنی ئازاری پشت.
ماڵپەڕی healthline لە یەکێک لە بابەتەکانی خۆیدا باس لە چەند رێگەیەک دەکات کە دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ چارسەری ئازاری پشت:
١-هەوڵ بدە کێشت دابەزێنیت،قەڵەوی یەکێکە لە هۆکارە مەترسیدارەکان کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئازای پشت هەیە، جگە لەمە قەڵەویی دەبێتە هۆی تووشبوون بە شەکرەی جۆرەی دوو و زیان بە تەواوی خانەکانی ئێسک دەگەیەنێت.
٢-لە خانماندا، سکپڕی دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری پشت، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ کێشی کۆرپەلە و چەمانەوەی بڕبڕەی پشت، کەوابوو پێوسیتە لەم قۆناغەدا زیاتر ئاگاداری لە خۆیان بکەن و کاری قورس ئەنجام نەدەن.
٣-زیاتر خواردنەوەی دژە هەوکردن بخۆرەوە،
ئەو جۆرە خواردنەوانە جەستە لە نەخۆشی دەپارێزن، هەروەها هەوکردن ناهێڵن و ئازاری پشت کەمدەکەنەوە، باشترینی ئەم خواردنەوانە بریتیین لە تێکەڵەی زەردەچەوە و شیر، شەربەتی گێلاسوچای سەوز.
٤-زیاتر بخەوە،خەو و ئیسراحەت بەشێوەیەکی بەرچاو ئازاری پشت کەمدەکاتەوە و پشوی پێدەدات و بەهەمان شێوە نەخەوتن و پشو وەرنەگرتن کاریگەری نەرێنی دەبێت.
٥-بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر پێ مەوەستە،وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر هۆکارە بۆ دروستبونی پەستان لەسەر بڕبڕە پشت و ئینجا ئازاری پشت.
٦-لەکاتی دانیشتندا خۆت مەچەمێنەوە،شیوازی دانیشتن زۆر گرنگە بۆ ئازاری پشت، دانیشتن بەشێوەیەکی هەڵە پەستان لەسەر بڕبڕەی پشت دروست دەکات و هۆکارە بۆ ئازاری پشت.
٧-لەگەڵ بەرزبونەوەی تەمەن زیاتر ئاگاداری لە خۆت بکە،بەمەتەندا چوون یەکێکە لە هۆکارەکانی ئازای پشت، هەرچەند بە تەمەندا بچیت، ئەو مادە لینجەی لەنێوان کڕکڕاگە و ئێسکی بڕبڕەکانی پشت کەم دەبێتەوە و بەمە تووشی سەوەفان و لەبەریەکداچوون دەبیتەوە و ئازاری بەردەوامی پشتی لێدەکەوێتەوە.
٨-دۆشەکێکی گونجاو هەڵبژێرە بۆ نوستن،ئەگەر دۆشەکی نوستن یان ئەو شوێنەی کە لەسەری دەخەوێت گونجاو نەبێت و پشتت بەڕێکی لەسەری نەوەستێت، تووشی ئازاری پشت دەبیتەوە.
ئەگەر ئەم ڕێگەیانە سودی نەبوو ئازاری پشتت بەردەوام بوو پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت و چارەسەر وەربگیرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق