پرسیارەکانت لە حکومەت بکە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 24 يونيو 2021

پرسیارەکانت لە حکومەت بکە




هەڤاڵ فازل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ھاشتاگێکەوە لەژێر ناونیشانی "لە حکومەتی خۆت بپرسە"دەیەوێت هاوڵاتییان پرسیاری لێبکەن و وەڵامەکەی وەربگرن.


ئەمڕۆ پێنج شەممە ۲٤ـی حوزەیرانی ۲۰۲۱،حکومەتی هەرێم هەڵمەتێکی لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕاگەیاند کە هاوڵاتییان پرسیارەکانیان دەنێرن بۆ هەژماری وتەبێژی حکومەتی هەرێم "جوتیار عادل".


"جوتیار عادل"وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند،"ئەو پرسیارانەی کە هاوڵاتییان لە حکومەتی دەکەن،لە ڕێگەی تیمێکەوە وەڵام دەدرێتەوە، ئەگەر وەڵامی پێویست بۆ پرسیارەکە نەبوو، ئەوا ئاڕاستەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەکرێت".


حکومەتی هەرێم مەرجی بۆ پرسیاری هاوڵاتییان داناوە و دەڵێت:"ده‌بێت زانیارییه‌كانی ناو پرسیارەکان ورد و راست و درووستبن".


ئەوەش خراوەتەڕوو ،کە هەر هەفتە جارێک تەوەرێکی پەیوەست بە ژیانی هاوڵاتییان هەڵدەبژێردرێت و هاوڵاتییان پرسیارەکانیان لەسەر ئەو تەوەرە دەنێرن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق